ثبت نام کنید
خرید نهایی 0

ضدعفونی کننده هوشمند دست

وضعیت : موجود

قیمت : 1,200,000 تومان

افزودن به سبد خرید

محصولات مشابه

مشخصات

خواص

شرکت و کشور سازنده ساخت ایران
حاوی ساخت شرکت مهندسی ورزشی کاردین
شماره مجوز بهداشت

توضیحات بیشتر




Advantages of hand sanitizer

Without contact and automatic spraying of sanitizers on the hands

 when spraying sanitizer,the background light color changes

It has LED backlight and can be installed in dark places

sanitizing accesorries like: cell phone, glasses, keys,...

It has an indicator of the amount of sanitizer

Sensitive and accurate sensor

sanitizing rate 3 to 5 seconds
 
The volume of the tank is one and a half liters



دەزگای دژە باکتریای هۆشیاری دەست پاکان
داخوازی بەڕێز
بەرهەمێکی کە کڕیوتانە ئاکامی هەوڵ و تێکۆشانی ئەندازیارانی لاو و داهێنەری کۆمپانی سوتارایە کە بە چاوکردن لە نموونەی خارجی و بەپێی ئەم هەموو سنووردار بوون و تەحریمە توانیویانە بەرهەمێکی ناوخۆیی و بە کوالێتی زۆر باش و بە کەمترین خەرج بە بەراورد لەگەڵ نموونە خارجیەکان بە قۆناغێکی بەرهەم هێنانی باش بە ئاکام بگەیەنین،
تا لەم بارودۆخەی قەیرانی تەندروستی کۆمەڵگادا توانیبێتمان هەنگاوێکی بەسوود بە پێی توانایی خۆمان هەڵگرین و لەمە زیاتر ئەم نەخۆشی و دەرد و ئازاری لە دەست دانی هاووڵاتیان بەچاوی خۆمان نەبینین. لە خوای گەورە ئاواتی تەندروستی هەموو هاووڵاتیان و ڕزگار بوون لە دەست ئەم بارودۆخە سەختە، ئەخوازین.
بە سپاسەوە
بەڕێوبەران و کارگوزارانی پیشەی ڕۆشنایی سوتارا

دەستەبەر نامە (ضمانت نامە)

ماوەی دەستەبەرکردن:
1.ئەم دەزگایە لە بەرواری داندراو شەش مانگ دەستەبەری گۆڕینەوە و شەش مانگ دەستەبەری چاک کردنەوەیە.
2.کەڵک وەرگرتن لە هەلومەرجی دەستەبەرنامە تەنیا لەحاڵێکدایە کە بەرگەی دەستەبەرنامەکە بە واژوی کۆمپانیەوە لە لای خۆتان بهێڵنەوە.

هەلومەرجی بەتاڵ بوونەەی دەستەبەرکردن:
1.هەر جۆرە دەسکارییەک لە هەموو بەشەکانی دەزگا و خراپ کردنی هۆلۆگرام.
2.هەر جۆرە زیانێک کە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لە کاتی هێنان و بردن یا وەسڵ کردنیدا ڕووبدات.
3.بەجێ نەهێنانی ڕێکاری دروستی وەسڵ کردن و سوود وەرگرتن لە دەزگا.
4.زیان گەیاندن یا دەسکاری لە سەنسۆڕی دەزگا.
5.چوونە ناوی مەوادی ئاویی بۆ نێو بەشە ئێلێکترۆنیکیەکانی دەزگا بەهۆی کەمتەرخەمیی لە پڕ کردنی مەخزەنەکەی.

خزمەتگوزاریی دوای فرۆش:
لەدوای تەواوبوونی دەستەبەربوون، ئەگەر هەر جۆر خراپ بوون و کێشەیەک لە کارایی دەزگا ڕوو بدات ئەوە کۆمپانی سوترا لەبەرامبەر خەرجی چاک کردنەوە و دابین کردنی بەشەکانی دەزگا بەرپرسیاریەتی هەڵ دەگرێت.

بەرواری دەستپێکردنی دەستەبەرکردن: .....
واژوی فرۆشیار: .......

ڕێکاری وەسڵ کردن و سوود وەرگرتن

1.بە سەر دیوارەوە دوو کون لە باری درێژایی بە مەودای هەژدە سانتی میتر بە نیسبەت یەک و مەودای 130سانتی میتر بە نیسبەت زەوی، بۆ وەسڵ کردنی پێچ و ڕوولپلاک دابنێن.
2.ڕوولپلاکەکە لەجێی خۆی دادەنێن و پێچەکە بە تووندی ئەخەنە جێ.
3.دەزگای دژ باکتریا لە سەر پێچەکان دادەنێن و بە باشی ئەیخەنە جێ.
4.پێچی درگای دەزگاکە ئەکەنەوە.
5.درگاکە هەڵ گرن و بە زامنی ژێر درگاکە لە لای دەزگاکەوە هەڵیواسن.
6.درگای سەر مەخزەنەکە وەکەن و پڕی کەن لە مادەی دژەباکتری (مایع ضدعفونی).
7.درگای دەزگاکە داخەن و دوو شاخەکەی بدەن لە پریزی کارەبا.
8.ئێستا دەزگا ئامادەی سوود وەرگرتنە و دەتوانن دەستتان بخەنە ژێر دەزگاکە و مادەی دژە باکتری بە سەر دەستتاندا دەکرێتە خوار.

سەرنج دان و خۆپارێزی:

1.ئەم دەزگایە واباشە تەنیا لە شوێنی داخراو وەسڵ بکرێت.
2.ئەم دەزگایە هەرگیز لە ژێر تیشکی هەتاودا وەسڵ مەکەن.
3.مەوادی دژەباکتری توانایی گڕکردنەوەی زۆریان هەیە، دەزگا بە هیچ شێوەیەک نابێ لە نزیک گڕی ئاگر و تینی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆدا وەسڵ ببێت.
4.ئەم دەزگا نسبەت بە کلیل و پرێزی کارەبا بە مەودای 50سانتی میتر وەسڵ ببێ.
5. بۆ پڕکردنی مەخزەنی دەزگا لە مەوادی دژە باکتری ڕوون یا ئێتانۆل ئیزۆپرۆپیل 70% (مەحلوولی دژە باکتریای خەستەخانەکان) کەڵک وەرگرن.
6.ئەلکولی تێبی (ئێتانۆل) 70دەڕسەد دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن بەڵام سەرنج بدەن ئەلکولی پەتی دەبێتە هۆی وشک بوونی پێستی دەست.
7.ئەم دەزگایە بەشێوەی ئوتوماتیک جێ مایعەکەی خاوەن کەرەستەی هەستپێکراو نیە، کەواتە بەهیچ شێوەیەک مەوادی خەست یا جیڵی دژە باکتری مەخەنە نێو مەخزەنی دەزگاکەوە.
8. ئاوی غەیرە موقەتەر (غیر مقطر) مەخەنە نێو مەخزەنی دەزگاکەوە چونکی دەبێتە هۆی گیرانی پڵتەگیر.


نظرات کاربران







نام
ایمیل
متن نظر
عبارت داخل تصویر